عیراق.. 110 کەسی تر بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

02/07/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، كه‌ به‌پێی لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 182 كەس تووشبوون و 110 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، هه‌روه‌ها هەزار 645 كەسیش چاكبوونەوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەمموزی 2020 پشكنین بۆ 11 هەزار و 762 ئەنجامدراوە، 2 هەزار و 182 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هەر ئەمڕۆ هەزار و 645 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 110 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسەكه‌ تۆماركراوه‌.
راشیگەیاندووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 53 هەزار و 708 كەس، هاوكات 27 هەزار و 912 كەس چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 2 هەزار و 160 كەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی ئاماره‌كه‌، هێشتا 23 هەزار و 636 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 326 كه‌سی توشبووش لەبه‌شی چاودێری چڕدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group