تەندروستیی جیهانی بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی تایبەت بە دەرمانی كلۆرۆكوینی راگرت

05/07/2020 جیهان
نەوا
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی تایبەت بە بەكارهێنانی دەرمانی مەلاریا و ئایدزی لە چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا كۆتایی پێهێنا، دەڵێت كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی مردن بە كۆرۆنا نەبووە.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە بەتەواوەتی ئەو تاقیكردنەوانەی راگرتووە، كە تیایدا دەرمانی كلۆرۆكوین-ی تایبەت بە چارەسەری مەلاریا بەكاردەهێنرا بۆ چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا.
تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، كلۆرۆكوین تەنانەت بەتێكەڵكردنیشی لەگەڵ دەرمانی تایبەت بە چارەسەری ئایدز، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی مردن بە كۆرۆنا نەبووە، بۆیە بەتەواوەتی تاقیكردنەوەكانی لەوبارەیەوە راگرت.
(WHO) ئاشكراشیكردووە، ئەو بڕیارەی رێكخراوەكە كاریگەری لەسەر تاقیكردنەوەكانی دیكە نابێت، كە تایبەتن بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group