نرخی نەوتی خاو لە 44 دۆلار نزیكدەبێتەوە

06/07/2020 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت لەدەوروبەری 44 دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان لەبازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نرخی نەوتی خاوەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمموز نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوەبینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 52 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، بەرمیلێك خاوی ئەمریكی بەرانبەر 40 دۆلار و 93 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بە 42 دۆلار و 93 سەنت دەفرۆشرێت.
لە چەند مانگی رابردودا نرخی نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوەبینی ئەوەش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت هاتەئاراوە، لەئێستاشدا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و مەترسی دوبارە داڕمانی بازاڕی نەوتی لێدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group