نه‌وا
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری پێشوی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌تر بو، وه‌زیره‌كان ده‌ستكراوه‌تربون و ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بو".
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "له كابینه‌ی پێشودا، دۆخی كشتوكاڵ به‌مشێوه‌یه نه‌بوه و ته‌نانه‌ت 11 جۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵی جیاوازمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردوه، به‌ڵام ئێستا دۆخی كشتوكاڵ به‌خراپترین حاڵه‌تدا تێده‌په‌ڕێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم باوه‌ڕیان به‌وه نییه كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ئابورییه‌كی به‌هێز".
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، ئێمه وڵاتێكی كشتوكاڵیین، هه‌ر وڵاتێكیش كشتوكاڵی بێت به پله یه‌كه‌م گرنگی به كشتوكاڵ ده‌دات، واته سێكته‌ری یه‌كه‌می ده‌بێت بۆیه دۆخی كشتوكاڵ و بارودۆخی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ناوخۆیی خۆمان هه‌میشه به‌ڕاستی خراپ بوه.
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت "پێموایه ئه‌و حكومڕانییه‌ی رابردو، كابینه‌ی هه‌شته‌م كراوه‌تر بو، وه‌زیره‌كان ده‌ستكراوه‌تر بون و ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بوه، بۆ نمونه له‌سه‌ر جوتیاری خۆمان ناچاربوم شه‌ڕم له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا كردوه، شه‌ڕم له‌گه‌ڵ عیراق كردوه، زۆرجار سنورم گرتوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی خۆمان بفرۆشێت و بازاڕی هه‌بێت".