نهوا
بهرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە رایدهگهیهنێت، لە وەزارەتەكەیان چەندین لیژنە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دروست كراون و كاری خۆیان دەكەن، كە گرنگترینیان یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و نەمانی خانەنشینییە لە وەزارەتی پێشمەرگە و گواستنەوەیەتی بۆ سەر وەزارەتی دارایی.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژهی بۆ ئهوهكردووه، "ئەوەی لە پڕۆژەی چاكسازیدا پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەیە، لیژنە دروست كراون و لیژنەكانیش كار دەكەن، كە لیژنەیەكیان بۆ ھێزی پێشمەرگە و یەكەی ٧٠و٨٠و هەندێكی دیكەش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كار دەكەن".
ناوبراو رونیشیكردۆتهوه، لیژنە ھەیە ئەندامی وەزارەتی دارایی تێدایە و لیژنەی رێكخستنەوەی پێشمەرگەیە و لیژنەی رێكخستنەوەی پاسەوانەكانە و لیژنەی ژمێریارییە لەگەڵ لیژنەی خانەنشینی، كە ھەموو ھێزەكان بچنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئهوهشی خستۆتهڕوو: "ھەموو خانەنشینانی ھێزی پێشمەرگە بە یەكەكانی ٧٠و٨٠شەوە دەچنەوە سەر وەزارەتی دارایی و تەنھا لە وەزارەتی دارایی مووچە وەردەگرن، بۆیە ئێستا ناویان ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ وەزارەتی دارایی، كە ئەوكات خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت".
بهوتهی قارەمان كەمال، "پرۆسەكە بەردەوامە و لیژنەكانیش لە كاری خۆیان بەردەوام دەبن تاوەكو كارەكانیان تەواو دەكەن، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەشەوە ھەیە، ھەموو جێبەجێ دەكرێت".