لە سبەینێوە تا یەكشەممەی داهاتوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران مەكەن

11/07/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داوادەكات لە سبەینێ یەكشەممەوە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن، چونكە بەهۆی گواستنەوەی شوێنی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ باڵەخانەیەكی نوێ، بۆ ماوەی یەك هەفتە راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان رادەیگیرێت.

دەقی راگەیەندراوكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران :

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە لە بەیانی رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 12-7-2020 تاكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕێكەوتی 19-7-2020 بە هیچ شێوەیەك سەردانی بارەگایی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەكەن چونكە بۆ ماوەی یەك حەفتە رایكردن و ڕواندنی مامەلەی سەرجەم هاوڵاتیان لە بەرێوەبەرایەتیەكەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەكەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەك دەركردن و نوێكردنەوەی مۆلەت ، پشكنینی ئۆتومبێل ، هتد... ، بۆیە داوا لەو هاولاتیانە دەكەین كە كاری مامەلەی نوێكردنەوە و دەرهێنانی مۆلەت ، پشكنینی ئۆتومبێل ، تاقیكردنەوەی میكانیك ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆلەت یان هەر مامەلەیەكی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەكان هەیە، رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 12-7-2020 تاكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕێكەوتی 19-7-2020 بەڕێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەك، بۆیە لەماوەی دیاركراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان نەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group