لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان: ئەم مانگە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا روو لە كەمبونەوە دەكەن

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
فالح زیادی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عیراق پێشبینی دەكات لەم مانگەدا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە كەمبونەوە بكەن و بەدوریشی دەزانێت مانگی داهاتو پەتاكە توندترببێت.
زیادی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، بەڵگە و زانیارییە تەندروستییەكان سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا لە عیراق ئەوە تەئكیددەكەنەوە، كە كۆنترۆڵی تەواوی پەتاكە كراوە سەرەڕای ئەوەی ژمارەی توشبوان لە پارێزگاكان زیادیانكردوە.
هەروەها باسی لەوەكردوە، راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە دوریانزانیوە كۆرۆنا لە عیراق لە كۆنترۆڵ دەربچێت یاخود شەپۆلی سەختتر هەبێت، داواش لە بەرپرسانی تایبەتمەند دەكات لێدوان و دەنگۆی دور لە بەڵگەی زانستی و ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتیاندا بڵاونەكەنەوە.
فالح زیادی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عیراق ئەوەشی رونكردوەتەوە، باسوخواسی ئەوەی كۆرۆنا پیلانگێڕیەكی جیهانی بێت، دورە لە واقیعەوە، چونكە زۆربەی دەوڵەتانی جیهان ژمارەیەكی زۆر توشبوی پەتاكەیان هەیە و كۆنترۆڵیان بەسەریدا نەماوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group