نه‌وا
ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك ده‌ڵێت "ده‌ستوه‌ردانی توركیا له ئاڵۆزیه ناوخۆییه‌كانی لیبیا به‌شێكه له‌و پیلانه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته سنوره‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی".
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له‌دوای ئه‌نجامدانی شه‌شه‌مین كۆبونه‌وه‌ی باڵای ئاستانا و هاتنه‌ئارای بارودۆخی ئیدلب و رێككه‌وتنی توركیا و سوریا، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت بگات به سنوری عوسمانییه‌كان، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش، له لیبیا و میسر و باكوری ئه‌فریقا سه‌رله‌نوێ داعشی زیندو كردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی توركیاش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌راج واژۆی كردوه، ئیلهام ئه‌حمه‌د وتویه‌تی "ماوه‌یه‌كی دور و درێژه توركیا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا، به دروشمی "نه‌بونی هیچ كێشه‌یه‌ك" هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه توشی هێچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، به‌ڵام بارودۆخه‌كه به پێی دڵی ئه‌وان نه‌ڕه‌خسا و به‌ڕێوه‌نه‌چو، دوایین جاریش كه ده‌ستی له كاروباری لیبیا وه‌ردا، ئه‌وروپا ئیدی توركیای پشتگوێخست، داواكاریه‌كانی توركیایان به نادیده گرت و سه‌ریان له به‌ر فشاره‌كانی توركیا نه‌وی نه‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه ویستی له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دروستی بكات، پێچه‌وانه بونه‌وه".
ده‌شڵێت "ده‌وڵه‌تی توركیا به گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌ی بلۆكی سوننه‌ی ئیسلامی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنوره‌كانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، بۆیه ئامانجی توركیا ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت و غاز نییه، به‌ڵكو هاوكات گه‌مارۆدانی وڵاته عه‌ره‌بی و ئه‌وروپیه‌كانه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سنوره‌كانی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی".