پلاسخارت و كازمی دۆخی شه‌نگال و كه‌ركوكیان تاوتوێ كرد

29/07/2020 عێراق

نه‌وا
جێنین هینیس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌، بارودۆخی كه‌ركووك و شنگال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سیاسییان تاووتوێ كرد.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق (یونامی) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان تاووتوێ کرد بە تایبەتیش ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو بارودۆخی شەنگال و کەرکوک.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، باسیان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستاش کرد و خەختیان لە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و پاراستنی خۆپێساندەران کردەوە و تیشکیان خستە سەر گرنگی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندو تیژیی.
له‌ رۆاژانی رابردوودا له‌ دژی كه‌می كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و چه‌ند شوێنێكی تری عیراق ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و به‌ هۆی گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group