نه‌وا
بڕیاره حكومه‌تی عیراق، هێزی موغاویر ره‌وانه‌ی گونده كاكه‌یی نشینه‌كانی سنوری قه‌زای خانه‌قین بكات.
ناردنی هێزه‌كانی موغاویر بۆ سنوری گونده كاكه‌ییه‌كان، له‌كاتێكدایه پێشتر شاندێكی كاكه‌ییه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا كۆبووه‌ته‌وه و داوای ناردنی لیواكانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان بۆ پاراستنی سنوره‌كانیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ید زیاد كاكه‌یی یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی كاكه‌یی له‌سنوری خانه‌قین، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وتوه "شه‌وان هیچ هێزێك له‌سنوره‌كانماندا بوونیان نییه، بۆیه گه‌نجانی كاكه‌یی خۆیان، شه‌و تا به‌یانی ئێشك ده‌گرن." ده‌شڵێت "به‌ڵێنی زۆرمان پێدراوه و تا ئێستا هیچمان بۆ نه‌كراوه، بۆیه متمانه‌مان نه‌ماوه."
سنوری خانه‌قین 10 گوندی كاكه‌یی نشینی تێدایه، كه دوو له‌و گوندانه به‌هۆی هێرشی چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی چۆڵیانكردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ش گله‌یی له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان به ده‌سته‌و هاوكاریی خه‌ڵكه‌كه‌ش ناكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای موغاویر به‌ناوی ( عه‌قید ئیسماعیل) له‌گه‌ڵ كاكه‌ییه‌كان دا، گفتووگۆی كردووه، داوای هه‌ماهه‌نگی لێكردوون، به‌وه‌ی ناوچه كاكه‌یی نشینه‌كان به هێزه‌كه‌ی ده‌سپێردرێت.
عه‌قید ئیسماعیل به كاكه‌ییه‌كانی، وتوه "گرفته ئه‌منیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، كون و كه‌له‌به‌ره‌كان كه پێشتر تیرۆر لێوه‌ی دزه‌یكردووه، پڕده‌كه‌ینه‌وه".