ئیمارات بوە یەكەم وڵاتی عەرەبی بەڵام ئەمجارە جیاوازە!

01/08/2020 جیهان

نەوا
محەمەد بن راشد ئال مەكتوم جێگری سەرۆكی ئیمارات رایگەیاند، یەكەم وێستگەی كورەی ئەتۆمیی بۆ بەرهەمهێنانی ئاشتیانە لە جیهانی عەرەبیدا بە سەركەوتویی خستویانەتە كار.
بن راشد لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر ئاشكرایكردوە، تیمی كاركردن بە سەركەوتوانە توانیویەتی تاقیكردنەوەی گشتگیر بكات و پرۆسەی خستنەكاری وێستگە ئەتۆمییەكە تەواوبكات.
هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە، كە ئامانجیانە چوار وێستگەی وزەی ئەتۆمی بخەنەكار و بەوەش چارەكی پێویستی ئیمارات بۆ كارەبا دابین بكات و پەیامی ئەوەشیان بۆ جیهان هەیە، كە عەرەب دەتوانن كاروانی زانستییان دەستپێبكەنەوە و ركابەریی نەتەوە مەزنەكان بكەن، چونكە هیچ شتێك مەحاڵ نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group