لە قەیرانی ئابوری هەرێمدا، هەزاران كرێكار كارەكانیان لەدەستداوە

30/04/2018 عێراق

نەوا – سالم سەلیم 


ئەمڕۆ 1ی ئایار، رۆژی جەژنی كرێكارانی جیهانە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە، زۆربەی پڕۆژەكان لە هەرێمی كوردستاندا وەستاون و لە ئەنجامدا هەزاران كرێكار تووشی بێكاری بوون و ژیان و بژێویان كەوتۆتە مەترسیەوە.
لەبارەی دۆخی كرێكارانی كوردستانەوە، د.عارف حیتۆ بەڕێوبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، بە رادیۆ نەوای راگەیاند "بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێم، لە ساڵانی 2014 و 2015 نزیكەی 14 هەزار كرێكار كارەكانیان لەدەستداوەو لە ساڵانی 2016 و 2017 ش نزیكەی 4 هەزار كرێكار تووشی بێكاری بوون و باری بژێویان خراپ بووەو بۆ چارەسەری ئەم قەیرانەو رەخساندنی هەلی كاریش بۆ كرێكاران، وەزارەتەكەیان سەرجەم سەنتەرەكانی بەكارخستنیان خستۆتەگەڕ".
د.عارف حیتۆ لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا جەختی كردەوە، هەمیشە وەزارەتەكەیان لە هەوڵی پاراستنی سێگۆشەی پڕۆسەی كاركردن و خاوەن كارو كرێكاردا بووە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ سەنتەرەكانی راهێنانی پیشەیی وەزارەت هەلی كاریان بۆ 3 هەزار كەس فەراهەمكردوە و زیاتر لە 8 هەزار كەسیش لە پرۆژەكانی قەرزی بچوك سودمەندبون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group