نه‌وا
كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلى گرانبه‌هاترین ده‌مامك له جیهاندا دروستده‌كات، كه نرخه‌كه‌ى ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.
ئیسحاق لیفى دیزاینه‌رى ده‌مامكه‌كه و خاوه‌نى كۆمپانیاى دیزاینه‌ر باسى له‌وه‌كردوه، ده‌مامكه‌كه له ئاڵتونى سپى عه‌یاره 18 دروستده‌كرێت و 3600 گه‌وهه‌رى سپى و ره‌شى پێوه‌یه، هه‌روه‌ها فیلته‌رى N99ى بۆ به‌كارده‌هێنرێت، كه باشترین فیلته‌رى ته‌ندروستییه.
باسى له‌وه‌شكردوه، كڕیاره‌كه‌ى سه‌رمایه‌دارێكى چینییه، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ژى و له‌كۆتایى ئه‌مساڵدا دروستكردنى ته‌واو ده‌كرێت و ده‌بێته گرانبه‌هاترین ده‌مامكى جیهان.
ده‌مامكه‌كه كێشى 270 گرام ده‌بێت و شێوه‌یه‌كى جوان و سه‌رنجڕاكێشى هه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه له رووى ته‌ندروستییه‌وه كردارى نه‌بێت.
ئیسحاق لیفى ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه نه‌توانیت هه‌موو شتێك به‌پاره بكڕیت، به‌ڵام ده‌توانیت ده‌مامكێكى گرانبه‌ها بكڕیت، كڕیاره‌كه‌ى ده‌یه‌وێت بیبه‌ستێت و پێوه‌ى بگه‌ڕێت و سه‌رنج به‌لاى خۆیدا رابكێشێت، پێویسته به‌وه‌ش دڵخۆش بێت.