ڕێزان شێخ دلێر: وای لێدێت حكومەتی هەرێم چارەكە موچەشی پێنادرێ

14/08/2020

نەوا
ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت" هەم بەیاننامەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقی هەندێك ڕاستی تێدایە هەم بەشێك لەقسەكانی حكومەتی هەرێمیش، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ چارێكی تری نیە دەبێت لەگەڵ حكومەتی عیراق ڕێكبكەوێت".
رێزان شێخ دلێر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم-یش دەڵێت" وای لێدێت نەك تەنها چارەكە موچە ڕەنگە بە ڕەمزی پارەیەك بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكەن لە هەرێمی كوردستاندا لەبری مووچە، وە ئەوەشی كە ناخۆشە لەئێستادا قورسە حكومەتی هەرێمی كوردستان جوابێكی واقیعیشی نیە بۆ موچەخۆرانی".
 ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەربارەی ئەو دەنگانەی باس لەلامەركەزییەت دەكەن كە موچەی پارێزگای سلێمانی بخرێتەوە سەر بەغدا وتی، "من بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نیم و ئەوەش ڕاست نییە، هاوڵاتیانی دهۆك و هەولێر و هەڵەبجە ئەمانە هەمووی وەكو یەك پێویستیان بە باری گوزەران و داراییە هیچ حیزبێكی سیاسی ناتوانێت بەتەنها بڕیار بدات لەسەرچارەنوسی كورد مادام حكومەت هەیە، حیزبی سیاسی دەبێت هەمووی پێكەوە بڕیار بدەن كە ئایا موچەكانیان لێرە وەردەگیرێت لەناو ئەم حكومەتە، ئەگەر هاتوو بڕیارێكی وا بدەن و واژوو كۆبكەنەوە داوای ئەوە بكەن واتە تێكچوونی هەرێمی كوردستانە و بەڕای من ئەوە واتە هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەرێمە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group