سیستمى به‌رگریى C-Ram دوو موشه‌كى له‌ ناوچه‌ى سه‌وز هه‌ڵدایه‌خواره‌وه‌

15/09/2020 عێراق

نه‌وا
دوو موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و لەلایەن سیستمی بەرگریی جۆری (سی–رام)ەوە هەڵدرانەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقی بڵاویكردوەتەوە، لە كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو موشەكی جۆری كاتیۆشا نراون بە ناوچەی سەوزەوە، كە لە ناوچەی "عەلی ساڵح"ەوە هەڵدراون.
رونیشكراوەتەوە، موشەكەكان لەلایەن سیستمی بەرگریی جۆری C-Ramەوە رێگریان لێكراوە و هەڵدراونەتە خوارەوە، هەربۆیە هیچ زیانێكیان بەدواوە نەبوە.
ناوبەناو گروپە میلیشیاكانی نزیك لە كۆماری ئیسلامی ئێران موشەك دەگرنە ناوچەی سەوز بەتایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و چەند سەربازگەیەك لە عیراق، كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدایە، واشنتۆنیش، تاران بە ئەنجامدانی ئەو كارانە تۆمەتبار دەكات و ئەوەش بوەتەهۆی زیادبونی گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group