ئاژانسێكی تایبەتی ئابوری: عیراق دابەزینێكی گەورە لە داهاتی دارایی بەخۆیەوەدەبینێت

15/09/2020 عێراق

نەوا
ئاژانسی مۆدیز تایبەت بە كاروباری ئابوریی بڵاویكردوەتەوە، ژمارەیەك لە دەوڵەتانی بازاڕە تازە پێگەیشتوەكان وەك عیراق، كوێت، ئیكوادۆر و كەمبۆدیا كە پشت بە كاڵا و گەشتیاری دەبەستن، دابەزینێكی گەورە لە داهاتی دارایی بەخۆیانەوە دەبینن.
عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی ئابورییەكەی بەشێوەیەكی گەورە پشت بە نرخی نەوت دەبەستێت و لەگەڵ دابەزینی نرخەكەشی، كێشەی ئابوریی گەورەی بۆ دروستدەبێت، بەتایبەتی لەئێستادا كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو گەیشتوەتەوە خوار 40 دۆلار.
لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوەكردوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین حكومەت روبەڕوی شۆكێكی بێ پێشینە بونەتەوە بەتایبەتی ئەو حكومەتانەی لە خوارەوەی ریزبەندییە ئابوریەكاندان، ئەوەش كێشەی دارایی بۆ دروستكردن، هەروەها وڵاتانی بازاڕە پێگەیشتوەكان و خوار پێگەیشتوەكان بەهۆی دابەزینی هەناردە و دابەزینی نرخی كاڵا سەرەكییەكان و لاوازی گەشتیاری و دابەزینی خواستی جیهانی روبەڕوی شۆكێكی ئابوریی بونەتەوە، هەروەك لاوازی ئابوریی گرژی تریشی لەسەرئاستی دارایی و دەرەوە زیادكردوە.
بەپێی ماڵپەڕەكە، لە حاڵەتە قورسەكانیشدا گوشارەكانی سەر نەختینە زیادیان كردوە و مەترسی كورتهێنانی دروستكردوە، هەندێك لە حكومەتەكان سودیان لە پارەی فریاگوزاری وەرگرتوە و لەلایەن دامەزراوە داراییەكانی دەوڵەت و كەرتە فەرمییەكانەوە پشتگیری دارایی گەورە دابینكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group