عیراق.. 80 كه‌سی تر به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

15/09/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 80 كه‌سی تر به‌ هۆی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ كۆی ئه‌و 80 حاڵه‌ته‌ی مردن 35 حاڵه‌تیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك تۆمار كراون و سێ پارێزگای دهۆك، سلێمانی و كه‌ركوك له‌ رووی زۆری ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆناوه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م تاسێهه‌می پارێزگاكانی عیراقدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راشیگه‌یاندووه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 224 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراون و چوار هه‌زار و 214 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تائێستا 298 هه‌زار و 702 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 233 هه‌زار و 346 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌شت هه‌زار و 166 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group