نه‌وا
له شاری به‌غدا خێزانێكی سێ كه‌سیی كورد به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێن و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت "زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به دزیكردن ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه".
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوزی وتوه، خانمێكی ده‌رمانساز و دایكی و باوكی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی مه‌نسوڕی خۆرئاوای به‌غدا سه‌ربڕدراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان روداوه‌كه پاڵنه‌ری دزیكردنی له پشته‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، كه خێزانه‌كه كوردی دانیشتوی به‌غدان و له دایك و باوك و كچێكی تاقانه‌یان پێكدێت و كچه‌كه‌یان بەناوی شیلان دارا رەئوف له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رمانسازه، چالاكوانیش بوه و هه‌رسێكیان سه‌ربڕدراون.