ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا تاووتوێ دەكات

16/09/2020

نەوا
بڕیارە ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێك كۆبونەوەیەكی ئاسایی ساز بكات و یەكێك لەو بابەتانەی باسی دەكات گفتوگۆكانیەتی لەگەڵ بەغدا.
لەوبارەیەوە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك و وەزیرەكان لە رێگەی  ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت.
جوتیار عادل ئاشكراشیكرد لە (39)یەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، چەند بابەتێك تاوتوێ دەكرێن كە بریتین لە: خستنەڕووی پوختەی رێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بوودجە و وزە. خستنەڕووی پوختەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 عیراقی فیدراڵ. خستنەڕووی بابەتی دارشتنی بنەما ستراتیژییەكانی گشتیی بودجەی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵەكانی 2021-2023.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group