نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى شوێنپێى دیاریكراو و زانرا له شارى هه‌ولێره و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرا، "مه‌هدى حسێن ناسڕ مه‌ته‌ڕ" تۆمه‌تباری كوشتنی خێزانه كورده‌كه‌ى شارى به‌غدا، راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى عیراق كرا.
به‌پێى ئه‌و وێنانه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له نیوه شه‌وى رابردودا، تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى عیراقى كراوه و له رێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كه‌وه له هه‌ولێره‌وه گواستراوه‌ته‌وه به‌غدا.
لاى خۆیه‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ئاشكرایكردوه، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى هێزه ئه‌منیه پاڵه‌وانه‌كانى كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه قێزه‌ونه‌كه و سوپاسى سه‌رۆكی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد بۆ هاریكارى هێزه فیدراڵییه‌كان له ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنى تۆمه‌تباری ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه.
"مه‌هدى حسێن ناسڕ مه‌ته‌ڕ" كه وه‌ك پاسه‌وانى باڵیۆزخانه‌ى روسیا كارى كردوه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمدا دانی به‌وه‌دا نا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانێكى كوردی له شارى به‌غدا كوشتوه، كه له ژن و مێردێك و كچه‌كه‌یان پێكهاتبون و دواتر بۆ شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتوه و له‌وێ ده‌ستگیركراوه.