نه‌وا
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له پارێزگاى كه‌ركوك هێرشێكیان ئه‌نجامدا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه، به‌ڵام سێ چه‌كداری حه‌شدیش كوژراون.
حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى چه‌كدارانى داعشى له گوندى "سامى عاسى" باشورى خۆرئاواى كه‌ركوك داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكى رێكخراوى داعش كوژراوه و دوو چه‌كدارى دیكه‌شیان برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، كه سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه كوژراون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند، له هێرشێكى داعش له ناوچه‌ى عوزێمى سه‌ربه پارێزگاى دیاله، ئه‌ندامێكى حه‌شد كه سه‌ربه لیواى 23 بوه، كوژراوه.