هەرێمی كوردستان.. زیاتر لە 600 كەسی تر تووشی كۆرۆنابوون

18/09/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای 605 كەسی تر ئەرێنی بووە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 605 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، كە زۆرینەیان لە هەولێر تۆمار كراون.
راشیگەیاندووە، 26 كەسی تر بە هۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 471 كەسیش نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
تائێستا 39 هەزار و 946 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 25 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و هەزار و 472 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group