لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر زیندانیه‌كی سیاسی كورد هاته‌ ده‌نگ

پێش 4 هەفتە

نه‌وا
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌كات سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندوه‌، حه‌یده‌ر قوربانی زیندانی سیاسی كورد له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌ دانپیانان كراوه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دادگایی بكرێته‌وه‌.
ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، حه‌یده‌ر قوربانی له‌ كاتێكدا چه‌كدار نه‌بووه‌، به‌ تۆمه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتن له‌ دژی حكومه‌ت سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.
پێشتر شه‌راره‌ سادقی هاوسه‌ری حه‌یده‌ر قوربانی له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا ناچار به‌ دانپێدانان كراوه‌ به‌ كوشتن سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی به‌سیج، داوایكردبوو، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رێگری بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group