نه‌وا
حكومه‌تی چین قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی بیانیی هه‌ڵگرت، كه به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له 28ی ئاداره‌وه سه‌پاندبوی.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی نیشتمانیی چین له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كار، په‌یوه‌ندیی كه‌سی و ره‌وشی خێزانی ڤیزه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ دراوه، له 28ی ئه‌یلوله‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه چین.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی ڤیزه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ته‌واو بوه، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمی داواكاری پڕبكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه چین، ماوه‌ی دوو هه‌فته كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.