بانكى ناوه‌ندیى عیراق: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
بانكى ناوه‌ندیى عیراق ئاماده‌یى خۆى پیشاندا بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى عیراق له‌و پاره‌یه‌ى له‌ حسابى وه‌زاره‌تى داراییدا هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكرایكرد، بانكى ناوه‌ندى ئاماده‌یى خۆى پیشانداوه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ئاگاداركردنه‌وه‌، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌ستپێبكات.
خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ له‌و هه‌ژماره‌ی وه‌زاره‌تى دارایی ده‌بێت، كه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندى هه‌یه‌تی، هیچ كێشه‌یه‌كى هونه‌رى یاخود ته‌كنیكیش نییه‌ رێگر بێت له‌ دابه‌شكردنى موچه‌.
موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌رانى عیراق دواكه‌وتوه‌ و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایى دروستكردوه‌ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داواى لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن به‌هۆى دواكه‌وتنیه‌وه‌. هاوكات ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی عیراقیش بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی دووه‌م وه‌زاره‌ت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group