نه‌وا
چه‌ند موشه‌كێك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه‌وتنه‌خواره‌وه و باس له‌وه‌ده‌كرێت موشه‌كه‌كان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڵدراون.
په‌یجی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه، "كاتژمێر 8:30ی ئه‌مشه‌و له سنووری گوندی شێخ ئه‌میره‌وه كه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه 6 مووشه‌ك به ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوێژران".
راشیگه‌یاندووه، "موشه‌كه‌كان دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
هاوكات باس له‌وه‌ده‌كرێت ئامانج له‌و هێرشه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون و به‌پێی زانیاریه‌كان هیچ زیانێك به‌ر ئه‌و هێزانه و به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌م هێرشه موشه‌كیه له كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عیراق زیادی كردووه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری ئه‌مریكای لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌ولێریش باس له پێویستی پارێزگاری له نێرده دیپلۆماسیه‌كان و راگرتنی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
*ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە*
کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/9/30