زانكۆیەكی هەرێم چەند بریارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەركرد

01/10/2020

نه‌وا

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە چەند بریارێكی سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێ خوێندن دەركرد، كه‌به‌پێی خوێندن بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە رۆژی ٤ی ١٠ ەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژی ٢٥ی ١٠ بە جۆرێك وانە تیۆرییەكان بە شێوازی ئەلكترۆنی و بە رەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان وانە پراكتیكیەكان لە كەمپەس دەبێت.

 لە ڕاگەیەنراوێكدا زانكۆی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی زانكۆ كۆبویەوە دوای گفتوگۆكردنی سەبارەت بە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) چەند بڕیارێكی دەركرد.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، خوێندن بەشێوازی ئاوێتە دەبێت لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەكات تا ڕۆژی (٢٠٢٠/١٠/٢٥) بە جۆرێك وانەتیۆرییەكان بە شێوازی ئەلكترۆنی و وانە پراكتیكیەكان لە كەمپەس دەبێت بە ڕەچاوكردن رێكارە تەندروستیەكان، ئەمەش بەهۆی رەوشی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە دوای (٢٠٢٠/١٠/٢٥) خوێندن لە نێو كەمپەس دەستپێدەكات بە رەچاوكردن و جێبەجێكردنی رێكارە تەندروستیەكان.
بڕیارەكانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە به‌مشێوه‌یه‌یی خواره‌وه‌یه‌:
1- لە رۆژی (٢٠٢٠/١٠/٤) بەشە ناوخۆیی بەسەر خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە دابەش دەكرێت بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانەوە رادەگەیەنرێت. وە بەشە ناوخۆیی تەنها بەو خوێندكارانە دەدرێت كە سەرو (٤٠كم) دوورن لە سەنتەری شاری هەڵەبجە. 
2-پێویستە سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران، هەروەها خوێندكاران لە كاتی دەوامی زانكۆ ولە بەشەناوخۆیی پابەندیی تەواو بن بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە.
3- خوێندنی ئێواران لەنێو كەمپەس لە (٢٠٢٠/١٠/٤) دەستپێدەكات.
4-خوێندنی باڵا/ ماستەر لە نێو كەمپەس لە (١١/١٠/٢٠٢٠) دەستپێدەكات

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group