نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ، ڤایرۆسى كۆرۆنا ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر پێست جێگیرده‌بێت و چوار هێنده‌ى ڤایرۆسى ئه‌نفلۆنزا زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
تیمى زانكۆى " Kyoto Prefectural"ى پزیشكى ژاپۆنى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسى كۆرۆنا ماوه‌ى 9 كاتژمێر له‌سه‌ر پێست ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش چوار هێنده‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌یه، كه ڤایرۆسى ئه‌نفلۆنزا جۆرى A ده‌مێنێته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیاریه نوێیانه له‌وانه‌یه هاوكاربێت بۆ په‌ره‌پێدانى رێگه‌یه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ و رونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى شوشتنى به‌رده‌وامى ده‌سته‌كان، چه‌ند گرنگه.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڤایرۆسى "ئه‌نفلۆنزا A" خراونه‌ته سه‌ر پێست و ئه‌نفلۆنزاكه كه‌متر له دوو كاتژمێر له‌سه‌ر پێسته‌كه ژیاوه، به‌ڵام كۆرۆناكه نزیكه‌ى 9 كاتژمێر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هۆكارى مانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و ماوه زۆره دیارنییه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه هه‌ردوو ڤایرۆسه‌كه به به‌كارهێنانى پاكژكه‌ره‌وه‌ى ده‌ست كه 80%ى كحول بێت، ته‌نها 15 چركه ماوه‌ته‌وه.