نەوا
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی كراوەی فەرەنسا (رۆلاند گارۆس)، لەسەرئاستی پیاوان، یاریزانی ئیسپانی رافائێل نادال، بە ئەنجامی سێ كۆمەڵەی بێبەرانبەر لە یاریزانی سڕبی، نۆڤاك جۆكۆڤیچ-ی بردەوە و بووە پاڵەوان.
نادال كۆمەڵەی یەكەمی بە ئەنجامی 6-0 و كۆمەڵەی دووەمی بە 6-2 بردەوە و پێشەنگی خۆی بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێبەرانبەر تۆماركرد.
هەروەها نادال باڵادەستی خۆی لە كۆمەڵەی سێیەمیشدا سەپاند و توانی دوای دوو كاتژمێر و 41 خولەك ئەو كۆمەڵەیەش بە ئەنجامی 7-5 بباتەوە و بۆ جارێكی تر وەكو پاڵەوانی پاڵەوانێتییەكە ناوی خۆی تۆماربكات.
نادال بە 13 جار بوەتە ئەو یاریزانەی زۆرترین جار جامی پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆسی بەرزكردوەتەوە. هەروەها دووەم یاریزانە بگاتە 20 نازناوی گراند سلام و شان لە شانی رۆجێ فیدرەری سویسری بدات.