مباپێ‌ بۆ ریاڵ و كریستیانۆ بۆ پاریس سانجێرمان؟

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە ئەگەری لەدەستدانی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی یانەكەی چاوی لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆیە وەك شوێنگەرەوە و مباپێش خواستی یەكەمی ریاڵ مەدریدە، بەڵام لە ئەگەری نەتوانینی بەدەستهێنانی، دەیەوێت هالاند بگوازێتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان چاوی لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدی ئەستێرەی پورتوگالییە بۆ شوێنگەرەوەی كیلیان مباپێ‌، ئەگەر هاتو ئەو ئەستێرە فەرەنسیە رویكردە یانەی ریاڵ مەدرید.
ئەوەش هاتوە، مباپێ‌ خواستی یەكەمی ریاڵ مەدریدە لە وەرزی داهاتودا بەتایبەتی، كە زەینەدین زیدانی راهێنەر تەئكیدی لەسەردەكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، لە ئەگەری نەتوانینی بەدەستهێنانی مباپێ‌، بژاردەی دووەمی ریاڵ، هالاندە لە بوروسیا دۆرتمۆندەوە، بەتایبەتی كە گواستنەوەی هالاند ئاسانترە و پارەكەشی كەمترە و نرخی شكاندنی گرێبەستەكەی 75 ملیۆن یورۆیە.
هەروەها سەرچاوەكانی رۆژنامەی "بێڵد"ی ئەڵمانی ئاشكرایانكردوە، یانەی بایرن میونشن بەنیاز نییە گرێبەستی دیڤید ئالابای بەرگریكاری نوێبكاتەوە، كە مانگی پێنجی ساڵی 2021 كۆتایی دێت، چەند یانەیەكیش چاویان لەسەریەتی وەك یوڤانتۆس، پاریس سانجێرمان، بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید، ئالابا دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید یاخود بەرشەلۆنە یاری بكات و یانە مەدریدییەكەش نزیكترینە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group