پارتی: سكاڵا دژی حكومەتی عیراق تۆماردەكەین

17/10/2020 عێراق

نەوا
شوان تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری بەغدا دەڵێت، بەهۆی دابیننەكردنی پاراستن بۆ بارەگاكەیان، سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار دەكەن.
ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پارتی لە شاری بەغدا و ئاگریان تێبەردا و ئاڵای هەرێمی كوردستان و پارتیشیان سوتاند.
سەبارەت بە روداوەكە، شوان تەها بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی وتوە، سكاڵا لەسەر حكومەتی عیراق تۆماردەكەن، بەهۆی ئەوەی پاراستنی بۆ بارەگای پارتی لە بەغدا دابین نەكردوە.
سەبارەت بەو لایەنانەی هەڵیانكوتایەسەر بارەگاكەیان، كە باس لەوەدەكرێت گروپی "ربع الله" و "حەشدی شەعبی" بوون، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا دەڵێت، ئەو بابەتە بۆ هێزە ئەمنیەكان جێدەهێڵین بۆئەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكەین.
هەرچی سەبارەت بە زیانەكانیشە، وتی "تەنها زیانی ماددی هەبوە و هیچ كەس ئازاری پێنەگەیشتوە".

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group