نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشی دوو كه‌س بۆ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكی ئه‌و رووداوه‌یان ده‌ستگیركردووه.
دلێر نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دوای بلاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێکھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کرد.
راشیگه‌یاند، ھێزەکانمان لەبەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێل بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد .