نه‌وا
بریكاری گشتیی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی 10 ساڵی وه‌رگرتنی مینحه‌یان ته‌واو كردووه، پاش چاكسازیكردن و ڕێکخستنەوەی ناوه‌كانیان لەپێناو بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵه‌كانیان مینحه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه .
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندوه: "تایبه‌ت به زیندانیان و گیراوانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی كه 10 ساڵی وه‌رگرتنی مینحه‌یان ته‌واو كردووه بۆ ڕێكخستنی بژێوی ژیانیان كه هیچ مووچه و مینحه‌یه‌كی تریان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه, ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا كه پێدانی مینحه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی لیسته‌كانیان به‌پێی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020ی پاكتاوی لیستی زیندانیانی سیاسی چاكسازییان تێدا ده‌كرێت."
به‌ره‌ڤان حه‌مدی ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه زیندانیانی سیاسی بێبه‌ش نه‌بن له‌م مینحه‌یه و, كاریگه‌ریی لەسه‌ر بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵه‌كانیان نه‌كات."
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن له‌پاش ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه تایبه‌ت به‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی كه هیچ مینحه‌یه‌كی تریان له خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییە.''
بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "تایبه‌ت به‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی كه مینحه‌یه‌ك و مووچه‌ی تریان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و, 10 ساڵیشیان ته‌واو كردووه پاش پرۆسه‌ی چاكسازی، ئه‌وانیش له ڕێگای فۆرمێكی تایبه‌ته‌وه سه‌رپشك ده‌كرێن، یه‌كێك له مووچه‌كان هه‌ڵبژێرن بۆ وه‌رگرتن, به‌پێی یاسای ژماره 11ی ساڵی 2011ی زیندانیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان."