نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی

29/10/2020 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا دابەزی و بە كەمتر لە 40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوێنێ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت دابەزی بۆ ٤١ دۆلار و یەك سەنت، ئەمڕۆش گەیشتوەتە ٣٩ دۆلار و ٧٨ سەنت و مەترسی هەیە، نرخەكەی زیاتر دابەزێت.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی جۆری خۆرئاوای تێكساسی ئەمریكا بە ٣٧ دۆلار و ٦٢ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەكان لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە، كە كاریگەری نەرێنی دەكاتەسەر ئابووری جیهان و كەمبوونەوەی نرخی نەوتی خاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group