فەرەنسا.. لە هێرشێكدا بە چەقۆ سێ كەس كوژران و ژمارەیەك برینداربون

29/10/2020 جیهان

نەوا
لە شاری نیس-ی فەرەنسا كەسێك بە چەقۆ هێرشدەكاتەسەر چەند هاووڵاتیەك، سیانیان دەكوژێت و ژمارەیەكی دیكەش بریندار دەكات، هێرشەكە لە نزیك كڵێسای نۆتەردام رویداوە، سەرۆكی شارەوانیی نیس پێیوایە هێرشەكە "تیرۆریستییە".
میدیاكانی فەرەنسا لە پۆلیسی وڵاتەكەیان گواستەوە، بەیانیی ئەمڕۆ، لە شاری نیسی باشوری فەرەنسا، كەسێك بەچەقۆ، لە نزیك كڵێسای نۆتەردام، هێرشی كردوەتەسەر چەند كەسێكی دیكە، بەو هۆیەوە سێ كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، بۆیە پۆلیسی فەرەنسا داوای لە هاوڵاتیان كردووە لە كڵێساكە و شوێنی هێرشەكە دووربكەونەوە.
لای خۆیەوە كریستیان ئیسترۆسی سەرۆكی شارەوانیی نیس لە تویتەرەوە نوسیویەتی، پێیانوایە هێرشەكە "تیرۆریستییە"، دەستگیركردنی هێرشبەرەكەشی راگەیاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group