نهوا
كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) رایگهیاند، مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی نیەتی خۆی بۆ شەڕ لەدژی پەکەکە ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەوان خۆیان بەدوور دەگرن لە هەرجۆرە ڕووبەڕوو بوونەوەیەک.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکاتی کۆنسەری بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان – کەجەکە وەڵامی پەیامەکەی مەسعود بارزانی لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیندراوەکانی خۆیاندا جەختیان کردبوەوە کە ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پەدەکە و بەڕێوەبەرانی باشوری کوردستاندا نییە، ئەوان پەیوەندییەکانی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک و هەڵوێستە دژبەرەکانیان لە بەرامبەر بزووتنەوەی ئازادی کوردستان ڕەخنە کردووە.
لە وەڵامی بانگەشەکەی مەسعود بارزانیش کە وتبووی لە کاتی شەڕی داعشدا پەکەکە هەندێک هەرێمی داگیرکردووە، کەجەکە دەڵێت: “گەریلا شەنگالی لە دەست هیچ هێزێکی دیکە دەرنەهێناوە بەڵکو و لەدەستی داعش ڕزگاری کرد، بەو شێوازە پەدەکەمان لە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵکوژی گەورەتر لەسەر ئێزدییەکان ڕزگار کرد، ئەم دەستێوەردانەی گەریلا لەهەمووان زیاتر شەرەفی پەدەکەی پاراست، لە پاش ڕێفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ش گەریلا هەتا دوایی کەرکوکی پاراست و هەرە دوایی گەریلا لە کەرکوک کشایەوە”.
هاوسەرۆکاتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا سەرنجی خستەتەسەر ئەوەی کە مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا بە ڕوونی نیەتی شەڕخوازی لەدژی پەکەکە ئاشکرا دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش لە بۆسەی ڕەخساندنی دەرفەتێکی لەبارن بۆ دەستپێکردنی شەڕ بەڵام ئەوان خۆیان لە هەرجۆرە ڕووبەڕوو بوونەوەیەک بەدوور دەگرن.
پێشتر مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاندبوو، كه لهدوای ئهوهی بههۆی شهڕی داعش زۆربهی ناوچه سنورییهكان چۆڵكران، لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پهكهكه پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانیان ناوچە سنورییهكان و دواتر هەندێک ناوچەی تریشیان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.