نه‌وا
لیۆناردۆ ئارواجۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی ئاماده‌ی یانه‌كه‌ى بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ربڕی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ی یۆڤانتۆس كرد كه هاوینی 2022 كۆتای دێت و تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردوه به‌هۆی ئه‌و موچه زۆره‌ی وه‌ریده‌گرێت، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئامه‌ده‌ی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ربڕی.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری گۆڵی به‌ڕیتانی لیناردۆ ئارواجۆى به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاشكرایكردوه: ئه‌وان ئاماده‌ن بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره پرتوگالیه بكه‌ن ئه‌گه‌ر یۆڤانتۆس ده‌ستبه‌رداری ببێت.
به‌ڕێوه‌به‌ره به‌رازیلییه‌كه وتوشیه‌تى: نازانین له تۆپی پێدا چی روده‌دات؟ له‌وانه‌یه رۆناڵدۆ سبه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵبستێت و بڵێت ده‌مه‌وێت له شوێنێكی دیكه یاری بكه‌م.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وتی: ئێمه خۆمان به باشی ئاماده‌كردوه و گفتوگۆشمان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی نێمار داسیلڤای به‌رازیلی و كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسی ده‌ستپێكردوه.