ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد

21/11/2020 عێراق

نه‌وا
لیوا ته‌حسين خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد، رۆژی هه‌ینی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌ستیپێكردوه‌ و یه‌كه‌م كاروانیش 500 سه‌رباز كشاونه‌ته‌وه‌.
ته‌حسین خه‌فاجى له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى نۆڤۆستى روسى باسى له‌وه‌كردوه‌، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عیراق شه‌ڕكه‌ر نین و ته‌نها ئه‌و هێزانه‌ى لێیه‌، كه‌ پاڵپشتى ئاسمانى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج، هه‌روه‌ك پاڵپشتیى لۆجیستى و راوێژكارى پێشكه‌شده‌كه‌ن.
وتیشى "به‌پێى رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتۆن رۆژى هه‌ینى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردوه‌ و 500 سه‌رباز كشانه‌وه‌".
خه‌فاجى هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌ كاتێكى زۆر كه‌مدا ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش به‌پێى خشته‌یه‌كى نێوان عیراق و ئه‌مریكا و به‌پێى كاته‌ دیاریكراوه‌كان ده‌بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group