ئه‌مریكا مۆڵه‌تێكی دیكه‌ی 45 رۆژى بۆ عیراق ده‌ركرد

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نه‌وا
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌با و غازی ئێرانی بۆ ماوه‌ی 45 رۆژى دیكه‌ بۆ عیراق درێژكرده‌وه‌.
رۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست" له‌زارى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، 45 رۆژى دیكه‌ بۆ عیراق نوێكراوه‌ته‌وه‌ تا بتوانێت وزه‌ى كاره‌با و غاز له‌ ئێران بكڕێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێداویستى خۆى له‌ كاره‌با دابین بكات و هه‌نگاوبنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستن به‌ وزه‌ى ئێران.
رۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌كى كردارى ئه‌و بڕیاره‌ گوشاره‌كان بۆسه‌ر حكومه‌تى عیراقى زیادده‌كات، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكاى له‌سه‌ره‌ بۆ داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌ به‌غدا.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، واشنتۆن لێخۆشبون له‌ سزاكان و كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى وه‌ك گوشارێك به‌كارهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناچاربكات پشتبه‌ستن به‌ تاران كه‌مبكاته‌وه‌ و میلیشیاكانى سه‌ر به‌و وڵاته‌ش لاواز بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group