نه‌وا
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی رۆشنبیر‌و چالاكوان و ئۆلداروپیاو ماقوڵی ئێزدییان له‌هه‌رێمی كوردستان و جیهان له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، چیدی رێگه‌ناده‌ین حزب ده‌ستبخاته كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وته‌بێژی پارتی ره‌تیكرده‌وه ده‌ستوه‌ردانیان كردبێت له پرسی هه‌ڵبژاردنی میر و بابه‌شێخی ئێزدیه‌كان، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئێزدی له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و حزبه كردوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، رێگه‌ناده‌ن جارێكی دیكه پارتی دیموكراتی كورددستان و هیچ پارتێكی تر یاری به‌چاره‌نووس و ئاینده‌یان بكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا ببینه‌وه قوربانی سیاسه‌ته ھه‌لپه‌رست و قۆرخكارییهكان و ئاینده‌مان بدرێته‌وه ده‌ست قه‌ده‌رو یاری بهچارهنووسمان بكرێت و له‌ته‌نگانه‌و نهھامهتیشدا بمانفرۆشن و بهجێمانبھێڵن.
ده‌قی راگهیهنراوهكه...
وه‌ڵامێك بۆ وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و راستكردنه‌وه‌ی شێواندنی راستییه‌كان
به‌ڕێزان وه‌ك ئاگادارن كه نزیكه‌ی دوومانگه ، بابه شێخ سه‌رۆكی جڤاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان كۆچی دوایكردو به‌پێی دابونهریتهكانی ئاینی ئێزدییه‌كان پێویسته له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، بابهشێخێكی نوێ ده‌ستنیشانبكرێت ، ئه‌م پرسه‌ش لای ئێزدییه‌كان و ئێزدیناسهكان روونوئاشكرایه كه به‌چ میكانیزم و شێوازێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت !
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئێزدییه‌كان و داب و نهریتهئاینییهكان، له‌شاری دھۆك له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو وناڕهوادا كهرێگهنهدرا ئێزدییه‌كان به‌شداری تێدابكه‌ن و ته‌نھا كاندیدی مه‌به‌ستدارو ژماره‌یه‌ك لهئێزدییهكانی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یی بوون ، دوور له‌ھه‌موو عورف و به‌ھایه‌ك ، بابهشێخێك ده‌ستنیشانكرا ! كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و داوای زۆربه‌ی ئێزدییه‌كانه ، له وڵات وده‌روه‌ی وڵات، بگره بێ ئاگاش بوون لێی و به‌رچاوڕوون نه‌بوون له‌چۆنێتی ھه‌ڵبژاردنه‌كه و شێوازی دیاركردنی بابه شێخ ، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و قبوڵكراویش نیه لای ئێزدییه‌كان ، حازم ته‌حسین به‌گ خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست وخواستی ئێزدییه‌كان به مه‌رامی ده‌زگای پاراستنی پارتی دیمكراتی كوردستان سه‌پێنراو كرایه میر، لای ھه‌مووان روونه میری سه‌پێنراو ، كه‌سێكی نهشارهزایهو توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پێگه‌یه‌ی نیه، ئێستا چۆن مافی ئه‌وه‌ی ھه‌یه سه‌رۆكی جفاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشان بكات و به‌بێ ڕێزگرتن له ئیراده‌ی زۆرینه‌ی ئێزدیه‌كان! ؟
له‌كاتێدا ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ناڕه‌واو گوماناویه‌و ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
دڵنیاشین، ئه‌م بڕیاره خواست وئیراده‌ی ئێزدیه‌كان نییه‌و ھه‌روه‌ھا ئێزدییه‌كانیش رێگه‌ناده‌ن جارێكی دیكه پارتی دیموكراتی كورددستان و هیچ پارتێكی تر یاری به‌چاره‌نووس و ئاینده‌یان بكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا ببینه‌وه قوربانی سیاسه‌ته ھه‌لپه‌رست و قۆرخكارییهكان و ئاینده‌مان بدرێته‌وه ده‌ست قه‌ده‌رو یاری بهچارهنووسمان بكرێت و له‌ته‌نگانه‌و نهھامهتیشدا بمانفرۆشن و بهجێمانبھێڵن.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویستمان
له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و ھه‌ڵوێستی جددی سه‌ركردایه‌تی پارتی بووین ، له‌به‌رامبه‌ر ته‌داخولات و ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئێزدییه‌كان كردیان و ته‌فره‌قه‌و ناكۆكییان خسته‌ناو ماڵی ئێزدییه‌كان و جارێكی تر به‌پیلانی ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ڵكی بێ گوناهی شنگال-یان فرۆشتهوهو له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لێبووردنیان بكردایه‌و باری لاری سه‌رشانیان رێككردبایهتهوه، كه‌چی به‌داخه‌وه وته‌بێژه بهناوهكهیان لهروونكردنهوهیهكدا كه سه‌رله‌به‌ری وشه‌ی داتاشراو ھه‌ڵبه‌ستراوه، پاساو بۆ ئه‌م كارهنهشیاوهیان ده‌ھێنێته‌وه‌و منه‌تبارمان ده‌كه‌ن، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه.
وه‌ك ئاماژهمانپێداوه ، پارتی و ده‌زگای پاراستن ، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تای كۆچكردنی جه‌نابی میر ته‌حسین و جه‌نابی بابه شێخ سه‌رۆكی جفاتی رۆحانی ئێزدییه‌كان ، راسته‌وخۆ ده‌ستیان وه‌ردایه ناو كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كان و ھه‌موو داب و نهریتهئاینی و بگره تێبینی و سه‌رنج و ھۆشداری كه‌سایه‌تی و پیاوانی ئاینی ئێزدییان فهرامۆشكردوو ، دوور له‌ھه‌موو به‌ھایه‌ك ، شوێنگرتنه‌وه‌ی بابه شێخ یان له مه‌راسیمێكی رووكه‌شدا پڕكرده‌وه به مه‌رامی خۆیان، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ھه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یه كه وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی باسی لێوه‌ده‌كات، چونكه رێزگرتن له‌ماف و ئازادییه‌كانی ئێزدییه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌گیرێت كه ھه‌موو به‌ھاو بنه‌ما ئاینییه‌كان پێشێلبكرێت و جارێكی تر ئێزدییه‌كان بفرۆشنهوهو ته‌فره‌قه‌و فیتنه بخه‌نه ناو ماڵیان، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێ بووین له‌پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سارێژكردنی فرۆشتنی شه‌نگال و كه‌سوكاره‌كانمان بهتیرۆستانی داعش ھه‌ڵوێستێكی مرۆڤایه‌تی ھه‌بووایه‌و ده‌ورێكی باشیان ببینیایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رده‌وام بوون له سیاسه‌تی تێكدان و شێواندنی پیرۆزییه‌كانی ئێزدییه‌كان كه ئێمه به پیلان و به‌رنامه بۆ داڕێژراو دایده‌نێین بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئاینی و ره‌سه‌نایه‌تی كهلتوریمان . دیاره وته‌بێژی پارتی و به‌شێكی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان ئاگاداری پیلانه ژێربه‌ژێره‌كانی ده‌زگای پارستن نین ،بۆیه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یان به‌و ناوه‌ڕۆكه بڵاوكردۆته‌وه .
لای خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان و عیراق و ھه‌موو ئێزدییه‌كانیش روونه پارتی له دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق له ( 2003 ) ه‌وه ده‌ستی كردووه به سیاسه‌تی (تهدید و ترغیب) كردنی ئێزدیه‌كان،
به‌تایبه‌تریش له دوای ڕاده‌ستكردنی ئێزدیه‌كان له شه‌نگال 3-8-2014 به‌به‌رنامه بۆداڕێژراو تر ده‌ست له‌كاروباری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێزدییه‌كان وه‌رده‌دات و به‌سیاسه‌تی ترس و برسیكردن ھه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان ده‌كات.
له‌م پرسه‌شدا راوێژكراوه له گه‌ڵ كۆنه به‌رپرسانی مه‌فارزی ئه‌بو فیراس الحمدانی (مفارز أستخبارت النڤام البعپ سابقاً) ئه‌م مه‌رامه‌یان جێبهجێكردوو له‌ھه‌وڵدان به‌ته‌واوی پیرۆزییه‌كانمان بشێوێن .
خۆشك وبرایانی خۆ ڕاگرو قاره‌مان له‌چیای شه‌نگال ، خه‌ڵكی بێگوناحی كه‌مپه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی وڵاتی شێخ، خۆڕاگرانی ئێزدی له ڕۆژئاوا وباشوری كوردستان، خۆڕاگران له‌جۆرجیا وئهرمێنیا و وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن، ئێزدیه‌كانی تاراوگه‌و په‌نابه‌ر له ئه‌ورپاو ئه‌مریكا و كه‌نداو ئوسترالیا، ناسنامه ئاینییهكهمان، خاكه‌كه‌مان، پرستگاكانمان ، مافه گشتییه‌كانمان ، به ئاشكرایی وڕاسته‌وخۆ كه‌وتونه‌ته ژێر مه‌ترسی وله‌ناوبردن وقۆرهخكردن بازارپێكردن.
له‌به‌رامبه‌ر ھه‌موو ئه‌م غه‌درو ده‌ستدرێژی و چه‌وسانه‌وه‌و بێڕێزیكردنهی به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت، بێ ده‌نگی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مان وحزبه‌كانی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جێگای سه‌رسوڕمانمان و ھه‌ڵوه‌سته‌و نیگه‌رانیمانه . بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه ھاتووه ، ئێزدیه‌كان له‌ھه‌موو لایه‌ك ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌بایی وئاشتی و به‌رگری كردن له مافه ڕهوایهكانمان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان ھهموونهتهوهو پێكھاتهرهسهنهكانی وڵاته‌كه‌مان .
ھه‌موو ھه‌وڵ و جوھدێكیش ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن و شكستپێھێنانی ھه‌ر مه‌رام و پیلانێك و ده‌ست تێوه‌ردانێك له‌ناو كاروباری پیرۆزییه‌كانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان.
هه‌ر شاد بن.
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی رۆشنبیر‌و چاڵاكوان و ئۆلدار وپیاو ماقوڵی ئێزدییان له هه‌رێمی كوردستان و جیهان.