رۆیتەرز: عیراق فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە خولێك رەوانەی میسر دەكات

27/11/2020 عێراق
حسێن فالح لامی و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی

نەوا
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگریی عیراق بە نیازە یەكێك لەو بەرپرسە ئەمنیانەی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە خولێكی سەربازی رەوانەی میسر بكات، كە تۆمەتبارە بە سەركوتی خۆپیشاندەران.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسەكە، حسێن فالح لامی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی ناوی لە لیستی ئەو فەرماندە سەربازییانەدایە كە بڕیارە هاوینی داهاتوو بۆ بەشداری لە خولێكی راهێنانی سەربازی بچنە میسر.
رۆیتەرز هەواڵەكەی لە زاری كەسێكی نزیك لەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبیەوە پشتڕاست كردوەتەوە.
ساڵی رابردوو ئەمریكا بە تۆمەتی سەركوتی خۆپیشاندەران سزای بەسەر سێ لە بەرپرسە باڵاكانی حەشدی شەعبیدا سەپاند، یەك لەوانە حسێن فالح لامی ناسراو بە ئەبو زەینەب لامی بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group