چێڵسی بۆ بەدەستهێنانی میسی ركابەریی گواردیۆلا دەكات

27/11/2020 وەرزش

نەوا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بیرلەوەدەكاتەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و بەرشەلۆنەی دەستبكەوێت و نەهێڵێت پەیوەندی بە كەتیبەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی-یەوە بكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، پیپ گواردیۆلا تائێستا سورە لەسەرئەوەی میسی دەستبكەوێت هەرچەندە بەردەوام دەخوازێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.
رۆژنامەكە پێیوایە ئەو ویستەی گواردیۆلا ئاسان نییە، چونكە ململانێیەكی سەخت لەسەر بەدەستهێنانی بەهرەمەندەكەی ئەرجەنتین دەستپێدەكات و چێڵسی لەندەنی-یش دەخوازێت بەدەستیبهێنێت.
بلوزی لەندەنی پلانی ئەوەی هەیە نازناوی زیاتر كۆبكاتەوە و دەیەوێت لەگەڵ میسی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە باوەش بگرێت، هەربۆیە ناهێڵێت خەونی گواردیۆلا بەدیبێت و رەنگە لە هاوینی داهاتودا لەگەڵ كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی میسی، ئەو بەهرەمەندە پەلكێشی ستامفۆرد بریدج بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group