نه‌وا
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه به‌رپرسانی زیندانی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌كاریان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شه‌ش به‌ندكراو.
دیانا ته‌حاوی به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای رێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزا بێ به‌زه‌ییانه، به‌رپرسانی ئێران له زیندانی ورمێ ئامێرێكی هاوشێوه‌ی گیوتین یان مه‌قسه‌له‌یان ئاماده‌كردووه، كه له سه‌ده‌كانی رابردوودا بۆ په‌ڕاندنی سه‌ری به‌ندكراوان یان بۆ بڕینه‌وه‌ی ده‌ست و قاچیان به‌كارده‌هێنرا.
ئه‌و شه‌ش كه‌سه به ناوه‌كانی هادی رۆسته‌می، مه‌هدی شه‌ریفیان، مه‌هدی شاهیوه‌ند، كیسرا كه‌ره‌می و دوو برا به ناوه‌كانی شه‌هاب و میهرداد ته‌یموری تۆمه‌تبارن به دزی.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه سزای كه‌مئه‌دامكردنی به‌ندكراوان جۆرێكه له ئه‌شكه‌نجه به فه‌رمانی دادگاكانی ئێران و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به تاوان داده‌نرێت.
به‌پێی ئامارێكی دامه‌زراوه‌ی عه‌بدولره‌حمان برومه‌ند له 20 ساڵی رابردوودا سزای بڕینه‌وه‌ی په‌نجه له ئێران به‌سه‌ر 264 كه‌سدا سه‌پێنراوه و سزاكه به‌سه‌ر نیوه‌یاندا جێبه‌جێ كراوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره له 20 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سزای لێدانی جه‌ڵد به‌سه‌ر به‌ندكراواندا سه‌پێنراوه و كه لانیكه‌م به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 129 به‌ندكراودا سزاكه جێبه‌جێكراوه.