كونسوڵخانەی ئەمریكا: ئێمەش پشتگیری ئازادیی راگەیاندن دەكەین لە هەرێمی كوردستاندا

23/12/2020

نەوا
كونسوڵگەریی گشتی ئەمریكا لە شاری هەولێر تەئكیددەكاتەوە، هەروەك چۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان ئاماژەی پێداوە، ئەوانیش پشتگیری ئازادیی راگەیاندن دەكەن لە هەرێمی كوردستاندا.
ئەمڕۆ لە بڵاوكراوەیەكدا، كە كۆپییەكی ئاراستەی رادیۆ نەوا كراوە، كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر دوپاتیكردوەتەوە، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردنی ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا.
كونسوڵگەرییەكە ئاماژەی بە قسەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە كردوەتەوە، كە وتبوی، خۆشحاڵبوە بە قسەكردن لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سوپاسكردنی لە پای هاوبەشی تۆكمەیان.
هێمای بەوەشدابوو، بەردەوامن لە پشتیوانیكردنی ئازادی راگەیاندن لە عیراقدا و بەهیوای بەردەوامیدانن لە هەماهەنگی نزیكیان لە ژێر رۆشنایی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group