ئەمریكا دەیان زرێپۆش بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز تەرخان دەكات

30/12/2020 عێراق

نەوا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكراكرد: سوپای ئەمریكا 30 زرێپۆشی پێشكەش بە سوپای عێراقی كردوە بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەمریكا 30 زرێپۆشی پێشكەش بە سوپای عێراقی كردوە تاكو ناوچەی سەوزی نێودەوڵەتی بەغداد بپارێزێت، ئەوەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەری.
ئەوەش هاتوە: ئەمریكا پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراقی لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی بەگشتی و بەغداد بە تایبەتی، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دیكەشی پێشكەش بە فیرقەی تایبەتی بنكەی "ئەسەد"ی سەربازی كردوە تاسوپای عێراقی لە ئەركەكانی بەكاریان بهێنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا جەختیلەوەشكردوەتەوە: پێشكەكردنی ئەم هاوكاریانە بەشێكە لە پلانێكی گەورەتری نوسینگەی هاوكاری ئاسایشی سوپای ئەمریكا – عێراق.


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group