سودە سەڕسوڕهێنەرەكانی چا بزانە

07/01/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە،ئەو كەسانەی رۆژانە پێنچ پەرداخ چا دەخۆنەوە توانای زانستیان زیاترە لەكەسانی دیكە.
ئەو رۆژنامەیە رونیكردەوە، لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەسەر هەزار كەس كراوە دەركەوتوە، ئەو كەسانەی رۆژانە پێنچ پەرداخ چا دەخۆنەوە بەراورد بەكەسانی تر  توانای زانستیان زیاترە.
لێكۆڵینەوەكە لەزانكۆی نیوكاسڵی بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەریخستوە خواردنەوەی چا توانای زانستی كەسانی سەرو تەمەن 85 ساڵان بەهێز دەكات .
هێمای بۆ ئەوەشكردوە، ئەو كەسانە وزەیەكی باشتریان هەیە سەبارەت بە تەركیز و وریابون و جوڵە و ئەنجامدانی چالاكی رۆژانە وەكو لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و دورمان .
لە لێكۆڵینەوەیەكی پێشوتردا دەركەوتبو، خواردنەوەی چا یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن و دابەزاندنی رێژەی كۆڵیستڕۆلی زیانبەخش و دابەزاندنی كێشی زۆر .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group