بایدن بە فەرمی بوە سەرۆكی ئەمریكا

07/01/2021 جیهان

نەوا-
بردنەوەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسی وڵاتەكەیەوە پەسەند كرا و بە فەرمی بوە سەرۆكی ئەو وڵاتە.
دوای ئەوەی دوبارە كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبویەوە بۆ سەپەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، بە زۆرینەی دەنگ ئەنجامەكان پەسەند كران.
بەپێی زانیاریەكان، بایدن دەنگی 306 ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكای بەدەستهێناوە و وەك 46ەمین سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دیاریكرا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی چوارشەممە بەهۆی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی ترامپ بۆ رێگەگرتن لە پەسەندكردنی ئەنجامەكان كۆبونەوەی كۆنگرێس هەڵپەسێردرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group