گەرمیان.. 75 تانكەر بەنزین گەڕێندرانەوە ئێران

08/01/2021

نەوا
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان  دوای پشكنین بڕیاری ناردنەوەی 75 تانكەر بەنزینی بۆ ئێران دەركردو گەڕێندرانەوە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاشكرایكردوە:" لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەهۆی نەشیاوییانەوە 75 تانكەر بەنزین گەڕێنراوە بۆ وڵاتی ئێران كە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە پشكنین دەرنەچوون".
هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی سوتەمەنی پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزینە و بەشێكی بەرچاوی لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group