ئێران: بە هەڵگرتنی سزاكان پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 20% رادەگرین

08/01/2021 جیهان

نەوا
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا سزاكانی لەسەر وڵاتەكەی هەڵبگرێت، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 20% رادەگرێت.
عەباس عێراقچی راشیگەیاند، ئێران پێشوازی لە گەرشانەوەی ئەمریكا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەكات، بەڵام لێی ناپاڕێتەوە تا جارێكی تر بۆ ئەو رێككەوتنە بگەڕێتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، هەڵوێستە زارەكیەكانی جۆ بایدن گرنگ نییە، ئەوەی تاران چاوەڕێیەتی هەنگاوی كردارییە لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی سزاكان و گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ساڵی 2018 لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە و سزاكانی بەسەر تاران سەپاندەوە، بەلام جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا چەند جارێك خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنەكە راگەیاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group