نه‌وا
سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت و به هه‌زاران ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان، و نیكۆڵ پاشینیان سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، له مۆسكۆ له‌باره‌ی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه كۆشكی كرێملین رایگه‌یاند، كه پوتین سوپاسی هه‌ریه‌ك له عه‌لیێڤ و پاشینیان'ی كردووه به‌هۆی چوونیان بۆ مۆسكۆ.
پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووسیا رۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌گێڕێت له پرسی قه‌ره‌باغدا و ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ بكرێت و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه .
وتیشی: "ئێستا ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان ئه‌رمینیان و ئازه‌ربایجان به ته‌واوی جێبه‌جه ده‌كرێت. ره‌وشی قه‌ره‌باغ ئارامه و ٤٨ هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ته‌واوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی رووسیا ناویه‌تی، به ره‌چاوكردنی پره‌نسیپه‌كانی گروپی مینسك و ئاسایشی ئه‌ورووپا بووه".
مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو پاش دوو مانگ شه‌ڕ، ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به نێوه‌ندگیری روسیا ئاگربه‌ستیان واژۆكرد و كۆتاییان به شه‌ڕی قه‌ره‌باغ هێنا.
به‌پێی ئاگربه‌سته‌كه ئازه‌ربایجان ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌ڕانده‌وه .